په‌ڕی 70 یه‌م
(( بۆ ئارام ))
ژیان،
بۆ ئه‌وانگه‌ڵ،
سێ وشه‌یه:
هاتن،
ژیان،
مردن!
به‌ڵام،
بۆ ئێمه‌ومانان
دوو وشه‌یه:
هاتن،
مردن!
(( بۆ ئارام؟ ))
***
په‌ری 69 يه
باران مه‌بادا نه‌هێڵێ.. ئا.. یا ه‌ی هێشووی.. هه‌یهوو! مه‌ته‌ڵ هه‌تاكوو نه‌هاته.. لێی گه‌رێ! هه‌تاكوو.. هات و هاوار! ها بێنه تێی وه‌رده. سی شار، تا توانیم ساردی.. نچ گرتوویانه. ه‌ی.. بیده‌یه! مه‌بادا نه‌توانێ هه‌تاكوو هه‌م بتی "سساهت هت"م بۆ.. بت؟ ئا.. ب‌ب بۆوام سه‌یر ده‌كه‌ی؟! تا تۆ خه‌نه هاته لێوی به‌یتانت، یا باشتر وایه بڵێم: تا تۆ بت.. تت تاتۆ مووی.. تا تۆ تارای.. هه‌تاكوو.. هه‌كووهه‌ی! ماڵته...! تت تاتۆ یه‌خسیری.. یان موتریبی"سسا هت هت" و.. ئا.. سی شار! یا تۆ خۆت له.. من؟! ه‌ی مه‌ستی؟! مه‌ستی یابه.. بۆ تۆ.. تت سه‌بركه تۆ.. تت یه‌كی یه‌ك شه‌و. ه‌ی هه‌بوون، ه‌ی هه‌وبوون، ه‌ی ته‌نهابوون. تت ته‌قه‌ته‌ق! خۆهه‌رچی.. خۆهه‌رچی.. ئه‌رێ دا قاقه‌زێك له‌و قاقه‌زانه‌ت پێ نییه، تا له‌بیرم نه‌چۆته‌وه.. ئه‌رێ باران ده‌لێگه‌رێ ماڵته! ه‌پپ.. خ‌خخخقق ق ...
ـ ها..!؟ بۆ وام سه‌یر ده‌كه‌ی؟!
***
په‌ڕی 68 ه‌م
وێ ده‌چێ دوڕگه حاشا باوه‌ڕێزه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی هۆنراوه‌كانمووتۆ و سستییه‌كانی مان، به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی باران به "ئاو"دا دابێ.
تۆ ئه‌ڵێی:/ تۆ ده‌ریای/ ئارام... ئارام/ پڕ له ماسی خۆشه‌ویستی/ منیش دوڕگه!/ مات و ته‌نیا.../ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه ده‌ڕوانم/ تۆ ئه‌بینم.../.
ئا.. ده‌زێم و، بێ.. پاڵ پێوه‌ده‌نێم و، پێ.. فوولێده‌كه‌م و، تێ.. توندده‌كه‌مه‌وه و، جێ هه‌ڵده‌دڕم و، حێ.. ده‌كه‌مه‌وه و، خێ.. ده‌ڕووشێنم و، دێ.. ده‌كڕێنم و، وێ.. لێ ده‌كه‌مه‌وه و، وێ.. ده‌كولێنمه‌وه و، زێ.. ده‌خولێمه‌وه و، سێ.. سواخ ده‌ده‌م و، شێ.. ده‌كه‌م و، عێ.. ده‌شكێنم و، عێ.. ده‌ڕشێمه‌وه و، خێ.. ده‌خورێنم و، غێ.. هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه و، خێ.. ده‌هاڕم و، فێ.. داده‌لووشم و، كێ.. ده‌زێم و، مێ.. قه‌وه‌رێده‌ده‌م و، مێ.. قوت ده‌ده‌م و، پێ.. ده‌شۆمه‌وه و، پێ.. ده‌گه‌زم و، قێ.. ده‌گریم و، جێ.. ده‌پشمم و، جێ.. ده‌كه‌نم و، رێ.. تووڕه‌ده‌بم و، سێ.. خه‌مبار ده‌كه‌م و، هێ.. خۆشحاڵ ده‌كه‌م و، ڤێ.. خۆش ده‌وێم و، ژێ.. ده‌شارمه‌وه و، گێ.. ئاشكرا ده‌كه‌م و، تێ.. به فشه داده‌گرم و، قێ.. سارد ده‌كه‌مه‌وه و، ئا.. ده‌سووتێنم و ئه‌ڵێم:/ تۆ كه‌ناری/ جار هه‌یه هێور/ جار هه‌یه سه‌رسام!/ ناڵێم: تۆ پڕ له ماسی خۆشه‌ویستیی/ ئه‌ڵێم: پڕ له شێته شه‌پۆله‌كانی سه‌رئاگر و تراویلكه بێ ده‌مامكه‌كانی بن زێ و هێورییه حه‌كه‌داره‌كانی تووڕه‌یی ی و/ منیش.. جارهه‌یه مات و ته‌نیا... م و/ جاریش هه‌یه ته‌ڕ و تاساو...! م/ بۆ هه‌ر لایه‌ك كه ده‌ڕوانم/ خۆم ده‌بینم.../ تێداماوم من كه‌نارم یان تۆ ...؟!/ تێداماوم من لێوارم یان تۆ ...؟!/...
وێ ده‌چێ كه‌نار شه‌پۆله ته‌ڵپاتینه به"با"وه‌تاوه‌رێدراوه‌كانی سه‌رده‌می لاڵ و پاڵیمانی، له‌نێوان سه‌ره‌رۆییه‌كانی تاڵه‌ڵمنووتۆ و سستییه‌كانی مه‌رگ، به سه‌رخۆشییه‌كانی "با" به بادابێ.
***
په‌ڕی 67 ه م
سه‌فه‌ره. له‌شی قورس و سڕ و گه‌رم و مه‌ستی خه‌وی مناڵ ئاسام، ده‌ده‌مه ده‌ستی زینده‌خه‌وێكی ده‌سكرد و، خۆمت لێ له‌گێلی ده‌ده‌م. خه‌یاڵم ــ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بتوانێ، به‌دوو په‌نجه، تان و پۆكه‌ی بۆ ده‌ركه‌وێ ــ له‌سه‌ر هه‌ردووك له‌پی ده‌سمی داده‌نێم و، به‌ری ئه‌ده‌م. من باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانێكی ناوازه‌ی خۆمت بۆ ده‌كه‌م و، تۆش به ره‌گه‌زی ده‌گمه‌نته‌وه، گوێم ده‌ده‌یتێ و، خۆتم لێ له‌گێلی ده‌ده‌یت.
ــ خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!
تۆ ئه‌زانی من چی ئه‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌من ئه‌ڵێم: گوڵم! ره‌گه‌زی ره‌مزی راچڵه‌كانه ناوازه‌كه‌ی من چه‌نده ناڕوون و، تاسه‌ر ئێسقانان قووڵه، "ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم"ه‌كه‌ی تۆ، سه‌د هێنده قووڵ و ناڕوونترێكه.
خۆزگه بمزانیایه ــ كاتێك پێت ئه‌ڵێم: خۆ تێ ئه‌گه‌ی؟! ئه‌زانی خۆ چیت پێ ئه‌ڵێم؟! و، تۆش ئه‌ڵێی: ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم ــ چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟!
به‌درێژایی ئه‌م سه‌فه‌ره، ناچاو له‌چاو و، ناروو له‌روو، هه‌زار جارم باسی ره‌گه‌زی ره‌مزی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی خۆم، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" بۆ كردی و، تۆش به: ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، وه‌ڵامت دامه‌وه.
ــ تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش ــ كه ئه‌ڵێم: ئه‌وسه‌ری دنیاش، زۆر دوور مه‌ڕۆ، هه‌ر ئه‌م دنیایه‌م مه‌به‌سته ــ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟
ــ ئا.. نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم.
كه ئه‌ڵێم: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه دایكیان هه‌یه و، دوایه تۆش ئه‌ڵێی: ئا.. و، دواتره‌كه‌شی ده‌ڵێی: نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم، چی ئه‌زانی؟! یانی تۆ ئه‌زانی.. یانی.. یانی.. یانی تۆ ئه‌زانی ره‌گه‌زی ره‌مزه‌شاراوه‌كه‌ی ئه‌و راچڵه‌كانه ناوازه‌یه‌ی من، كه له‌پشت ئه‌م ره‌سته‌یه:..، "واته: تۆ ئه‌زانی له‌وسه‌ری دنیاش هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دایكیان هه‌یه؟" خۆی حه‌شارداوه، به دووپه‌نجه‌ی ده‌ست رێخستن، هه‌ڵسه‌نگانی بۆ بكه‌یت و، پێكهاته و تان و پۆ ناڕوونه‌كه‌ی له زه‌ینتا وێنا بكه‌ی؟!!
ــ ئا..، نا.. ببووره، یانی به‌ڵێ، ئه‌زانم!!!
ــ ئاخر چی ئه‌زانی؟! چۆن ئه‌زانی؟! بۆ شێتم ئه‌كه‌ی؟!!!
***
په‌ڕی 66 ه‌م
تۆ به‌ڕێكه‌وت رێت كه‌وته ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه و ئێمه‌ش به‌دانسقه ده‌گه‌ڵت كه‌وتین و بووینه ژه‌نیاری تایبه‌تیی ئاوا‌زه پڕ له نه‌عره‌ته‌كانت. تۆ هه‌ر ده‌ڕۆی و رێ ده‌بڕیی و به ته‌واوی بوونته‌وه گۆرانی له قوڕگت ده‌ده‌یته ده‌رێ و ئێمه‌ش پێ به پێ، هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌ته‌كتا دێین و بۆت ده‌ژه‌نین.
ماڵاوا ئه‌ی ئاواز خوێنه ده‌نگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كه، ماڵاوا! ئه‌ركی پێیان ئه‌سپێردراوی ئێمه تا ئێره بوو. له‌مه به‌دوا، له‌م چوارڕێیانی دابڕانه‌یا ئێمه ده‌بێ به جێت بێڵین و له‌ته‌ك ده‌نگبێژه رێبواره نه‌ناسراوه‌كه‌ی ترا رێگه ببڕین.
ئه‌م كاته‌ت باش خاتوونه به‌ساڵاچووه رێڤه‌نگه‌كه، له‌مه‌به‌ولا تا گه‌یشتن به چوارڕێیانی ئه‌وێ دی، له‌ته‌ك تۆیاین و ژه‌نیاری تۆین.
ماڵاوا له‌تۆش ئه‌ی پووره روومه‌ت داڕناوه دڵ پڕ له كه‌ڵكه‌ڵه هه‌ڵوه‌ریوه‌كه‌ی ئه‌وێ زه‌مه‌ن، ماڵاوا! ئیتر ئێمه ده‌بێ له‌ته‌ك كه‌سێ ترا رێگه ببڕین و ببینه ژه‌نیاری وی.
ئێمه گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكین. هه‌مێستاكه‌و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان، به‌هێوری و دڵبڵاوی، له‌ته‌ك تاك به‌تاكی ده‌نگبێژه قوڕگ پڕ له نه‌عره‌ته‌كانی ئه‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه هه‌نگاو ئه‌نێین و، بۆیان ئه‌ژه‌نین و جێیان ئه‌هێڵین.
ئه‌م كاته‌ت باش تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا وه‌جاخ كوێره‌كه‌ی دیرۆك، ئه‌م كاته‌ت باش! تێی بچریكێنه نۆره‌ی تۆیه، له‌ته‌ك تۆیاین، بێ خه‌م به، بێ خه‌م! ئێمه بۆتۆشی ئه‌ژه‌نین. ئێمه ته‌نیا گرووپی ژه‌نیاری گه‌ردوونه‌گه‌ڕی ئه‌م شاره‌نین، تێی بچریكێنه و مه‌ترسه! دڵنیابه له‌سه‌ر هه‌ر چوارڕێیانێكی ئه‌م وڵاتی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یا گرووپێ ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی له‌چه‌شنی مه‌ت ده‌س ده‌كه‌وێ، دڵنیابه و ده‌نگ هه‌ڵبڕه، ئێمه له‌ته‌كتا تا سه‌رتای چوارڕێیانی گه‌ڕانه‌وه، كه-وابێ و، هه‌وساری چڕینه‌كه‌ت لێ نه‌قرتێ، له‌ته‌كتادێین. بێ خه‌به بێ خه‌م! له‌م شاره پڕ له چوارڕێیانه‌دا، دڵنیابه هیچ كات بۆ ژه‌نیاری وه‌كه‌مه دانامێنی. جا چۆن ئه‌بێ جێیتان بێڵین؟! نا.. نا..! ئێوه ده‌نگبێژه ناوازه نازداره‌كانی شاره دوور له شاگه‌شكه‌بوونه‌كه‌ی خۆمانن، شتی وا نییه و چتی وا نابێ! تێی بچریكێنن، ئێوه به‌خته‌وه‌ر ترین ئاوازخوێنه‌كانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وینه‌ن و دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه ئێوه: به‌قه‌ت په‌ڕه پووشێكیش ناخوازێ له‌بێ ژه‌نیاری بتۆقێن! ماڵاوا تۆش ئه‌ی تۆره‌مه گچكه‌كه‌ی دایكه‌واو باوكه‌وا، ماڵاوا!
به‌ڵێ ئێمه كۆمه‌ڵه گرووپێكی ژه‌نیاری گه‌ڕۆكی شارێكی پڕ له چوارڕێیانی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ین و گشت كات و ساتی ته‌مه‌نمان بۆ ئێوه‌ی ئاوازه‌خوێنی شاره پڕ له ده‌نگبێژه دوور له شاگه‌شكه‌ییه‌كه‌مان ته‌رخان كردووه و، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه له هه‌موو ئامێرێكی ژه‌نینی زه‌وین و زه‌مه‌ن شاره‌زاین و، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وایه‌كتان دێینه‌وه و، بۆتان ده‌ژه‌نین!
***
په‌ڕی۶۵ ه‌م
ده‌ستم ده‌له‌رزێ. بزه‌یه‌كی بێ مانا گۆناكانمی گه‌رم داهێناوه. ئه‌م چاوه‌م و، ئه‌و چاوه‌ی كه‌م، ئاوسن له دڵۆپه‌ی ئاو. له ناو گوێم‌دا گه‌وره‌ترین ده‌نگی دنیا ـ ته‌نانه‌ت ئه‌وبه‌ری دنیاش ـ ده‌زرینگێته‌وه. دڵۆپه‌كان به‌بێ ده‌سته‌وداوێن بوونی تۆ، یان هه‌رشتێكی تر، سه‌ربه‌ره‌وخوار، سه‌ربه‌خۆ سه‌رده‌نێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه. دڵم خه‌ریكه له شوێنی خۆی ده‌بزوێ. به‌جۆرێك له‌قووڵایی هاوار و تاریكی رۆچووم كه ئه‌ڵێی هیچ كات نه‌مویستووه، یان باشتروایه بڵێم: نامهه‌وێ بێمه‌وه‌ده‌رێ. دڵه‌ڕاوكێی كۆتایی هاتنی ئه‌م هاوار و غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه دووهێنده‌ی تر دڵم وه‌ڕاتڵه‌كان ده‌خات و، ده‌ستی راچڵه‌كاو له نووسینم له تاودان راده‌گرێ. رۆده‌چم، له قووڵایی ره‌شایی هاوار ده‌چمه‌خوارێ، گه‌وره‌ترین هاواری دنیا ـ كه پێ ده‌چێ گه‌وره‌ترین هاواری ئه‌وپه‌ری بێده‌نگیش بێ ـ له‌گوێمدا ده‌زرینگێته‌وه. دڵم خه‌ریكه له جێگای خۆی ده‌چێته ئه‌وبه‌ری. نازانم بۆچی بزه‌یه‌كی بێ مانا و لێوڕێژ له چه‌شنی گه‌رمای دۆخی شه‌رم گۆناكانمی داگیرساندووه؟! له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌نگه لارێم بكات، كێ ده‌ڵێ: لارێی نه‌كردووم؟! ئه‌م ده‌نگه سامناكه دڵنه‌وایی ده‌ره، ئه‌شێ له قوڕگی "هه‌ربزر"ێكی نامۆ به‌من و، نامۆ به بوونی من هاتبێته ده‌رێ! ئه‌م ده‌نگه و.. نا..! ده‌نگی دیكه نا! ته‌نیا و ته‌نیا هه‌ر ئه‌م ده‌نگه، دوایین ده‌نگی شیاوی له‌گه‌ڵ من مانه‌وه تا گۆڕه! بزه‌یه‌كی بێ خاوه‌ن له‌سه‌ر گۆناكانمه و قوڵپاوێكی خه‌ستی پێكه‌نینی شیاوی شێتانه‌ی ناخمی به‌دمه‌وه تاسه‌ر لێواری لێوه‌كانم هێناوه. چاوه‌كانم ده‌نووقێنم و به بۆشاییه‌كی بێ سووچی تاریكیی هه‌ناومدا ده‌چمه خواری، تاریك تاریكه! تاریكییه‌كی تاسه‌رلێوار ترسێنه‌ر و دڵ ڵێڵكه‌ر! بزه‌یه‌كی شێتانه‌ی شێداری پڕ له گاڵته‌جاڕم به‌سه‌ر گۆناكانمدا داكێشاوه. ئه‌م گۆنایه‌م و ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌شم گه‌رمه! گه‌رم گه‌رم! به‌ڵام نه‌ك گه‌رمی ئاگر و گه‌رمیی دۆخی شه‌رم! ئه‌م چاوه‌م و ئه‌وی دیكه‌شم گاڕانێك دڵۆپه‌ی به‌ناو فرمێسك ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیون. دڵۆپه‌كان به‌رده‌بنه‌وه خوارێ و بێ ره‌حمانه ده‌پڵیشێنه‌وه و سارد ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه‌وه به ده‌می مردوو! ئه‌م په‌ڕی ژێرده‌ستی له‌نووسین سڵه‌میوه‌شم ته‌ڕه، ته‌ڕی فرمێسكه. كاتێك به‌سه‌رشوێن پێی فرمێسكه‌كانمدا پێنووسه‌كه‌م ده‌ئاژۆم، وشه‌كان تۆختر خۆیان ده‌نوێنن و، جێ ئه‌مێنن. وشه‌كان تۆخترن له جاران. ده‌ستم ده‌له‌رزێ و گۆناكانم گه‌رم گه‌رمن. دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمی دۆخی شه‌رم نییه! دڵنیام ئه‌م گه‌رمییه گه‌رمیی گڕكانی گاڵته‌جاڕئامێزی تاریكی و، تینی خۆش ئایسانی پۆلووی هاواری له‌قوڕگان قه‌تیس ماوی دۆخی ئارامییه سۆزانییه‌كه‌مه‌و، ئیتر هیچی تر! دڵنیام...! دڵنیا!!!
***
په‌ڕێ 64 ره م
هه‌میشه خۆی به سه‌ربڵند ئه‌زانی. خه‌و و خۆراكی چاكی پێ مه‌تڵه‌ب نه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی ناوی خۆی له نێو پاڵێوراوه‌كانی ئه‌مجاره‌ی "هه‌ڵبژاردنی گه‌وره‌ترین و گه‌مژه‌ترین سه‌رۆكی سێ كوچكه‌ی دنیا" دا بینی، نه‌یزانی له پێكه‌نینا بگری، یان بۆینباخه‌كه‌ی گرێ بدات و بچێ وه‌ئه‌ستۆی بگرێ.
به‌رهه‌ڵستكاره خۆماڵییه‌كان په‌تی دژایه‌تی و پانتاو مه‌ودای نێوان سه‌رشۆڕی و سه‌ربڵنیدیان وه‌ك ته‌سبێحی قه‌زوان له قولی مشتی دا بوو. به‌ربه‌ره‌كانێ و هه‌وڵی بێ وچانی زه‌لامه زه‌به‌لاحه قێزه‌ونه‌كان، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، سه‌ربه‌ستیی په‌لاماردان و، خوێن رێژی، به‌ڕاستی جێی تێڕامان و پێیاهه‌ڵدان و ئافه‌ره‌م پێ گوتنه. به‌تایبه‌ت كاتێك بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕاستی سه‌ربه‌ستی چه‌نده قه‌حپه‌یه‌كی خۆشداكه‌نه و دڵفراوانه و، كاتێ ده‌بینی هه‌ر خوله‌كه‌و به‌ده‌ست كڕیارێكه‌وه هه‌ڵده‌خولێته‌وه و له‌بن گه‌ماڵێك دا ده‌گه‌وزێته‌وه، به‌خۆت ده‌ڵێی: ئافه‌رم بۆ سه‌ربه‌ستی! ئافه‌ره‌م...!
سه‌ربه‌ستیی چه‌په‌ڵی، سه‌ربه‌ستیی ناچه‌په‌ڵی، سه‌ربه‌ستیی به‌ربه‌ره‌كانێ كردن له‌گه‌ڵ هیواكان، سه‌ربه‌ستیی له‌سێداره دانی به‌سه‌رپێیان ماوه‌كان، سه‌ربه‌ستیی بڕیار و سه‌ركۆنه‌ی شیاو به‌ده‌ست رێبه‌رانی نه‌شیاو، سه‌ربه‌ستیی سه‌ركزی و سه‌رشۆڕی، سه‌ربه‌ستیی شاگه‌شكه بوون به تۆمه‌تباركردنی ئه‌م و ئه‌و.
كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربه‌ستی! چاوه‌دێران و پارێزه‌رانی هێلكه و هێلانه‌ی حاجی له‌ق له‌قه په‌ره‌وازه‌كان! به‌قوربانی ئه‌و ده‌رپێ پیسانه‌تان بم، كه ئێژی له دروومانگه‌ی تایبه‌تیی خواوه بۆتان به‌دوورین درواوه، ئه‌رێ ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ستن؟! بۆ ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ستی سه‌ر به"با"دانی خه‌ڵگوو لێ جوانه؟! ده‌ك به‌پیرۆزتانم خاو كردبێته‌وه! ئه‌و پیرۆزه قوز دۆڵچه نه‌فره‌تییه سۆزانییه ترسناكه‌ی كه خه‌یاڵی نێرینه‌ی پاكیخوازی منداڵیی هه‌موومانی ـ به‌ترس له دڕانی په‌رده‌یه‌ك كه هه‌زاران جار دڕابوو ـ بۆخۆی داگیر كردووه!
لق و پۆپی زاڵێتیی سه‌ربه‌ستییه خوێن شیرنه‌كه‌تان هه‌موو سووچ و كه‌لێن و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م سه‌رزه‌وینه‌ی گرتۆته‌وه.. سه‌یره! باشه چۆن له‌و ته‌مه‌نه پڕ له جیهانگیرییه‌تان تا به‌ئێستا شریخه‌ی چه‌پڵه رێزان و هۆتافه گوێ كه‌ڕێنه‌كانی مه‌تان نه‌بیستووه؟! بۆ قه‌درمان نازانن؟! قه‌درمان بزانن! ئاخر ئێمه گه‌وره‌ترین پاڵێوراوی گه‌مژه‌ی دنیامان سه‌رۆكه. گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی سێ كوچكه‌ی دنیا كه سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واوی له دڕاندنی په‌رده‌ی كچێنیی سه‌ربه‌ستی پێ به‌شیوین و دڵنیاشی كردووینه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامه‌كانی دوای دڕان نه‌ترسین.
ئا...خ سه‌ربه‌ستی! چه‌نێ قه‌حپه‌یه‌كی خوێنشیرن و قوزهه‌زار په‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌ستانی! به‌قوربانی ئه‌و قوزه هه‌زارپه‌رده هه‌ڵقلیشاوه‌شت بم! باشه..!!!
***
په‌ڕێ 62 وه‌م 63 یه‌م
هه‌ڵێ! نا.. شتی وام پێ مه‌ڵێ. ناوئه‌شكه‌وتیانه بیرئه‌كاته‌وه. بۆ وابیر بكاته‌وه ناجوانه؟ ئه‌ی جوانه؟! من له‌وجۆره بیركردنه‌وانه بێزارم. كارت به‌وه‌ی نه‌بێ كه كێ ده‌ڵێ چی، كارێك بكه كه‌س بۆخۆشی نه‌زانێ ده‌ڵێ چی. پێوه‌ندی ئێمه چۆنه؟ لێی گه‌ڕێ. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به منه، باهه‌ر قسه‌ی قۆڕ بكه‌ن. بناڵێنن!!! له‌سه‌رم وه‌قسه مه‌یه، با بێ ده‌نگیت فججه‌یان پێ بكات! پرچت جوانه. كورته. درێژه‌كه‌شی جوان بوو. زۆربه‌ی ددانه‌كانم ره‌ش بوونه‌ته‌وه. جێگه جێگای ئه‌م ده‌سنووسه وا ئێستا خه‌ریكی پاك نووسه‌كه‌یم، ئه‌وه‌نده قۆنه‌رانه و گه‌لحۆیانه نووسراون كه بێزم نایه جارێكی دیكه بیاننووسمه‌وه. هیچیان لێ هه‌ڵناوه‌رێ. هه‌ڵناكڕێ. من پێم خۆشه. تۆ پێت ناخۆشه. واهه‌ست ده‌كه‌م. واهه‌ست ناكه‌م. من پێم وایه. تۆ پێت وانییه. وام پێ جوانه. وات پێ جوان نییه. ئه‌وه چییه ئه‌م قسه حیزانه؟! ده‌مهه‌ویست بڵێم: خۆشه‌ویسته‌كه‌م! تكایه ئه‌گه‌ر له‌بیرت نه‌چوو، دوای ئاهه‌نگی پێك گه‌یشتمان، وه‌بیرم بهێنه‌وه، جار جاره داوات لێ بكه‌م كه بێیتته به‌ر په‌نجێره و سه‌یرێكت بكه‌م. ئێستا باپیرم خه‌وتووه. فه‌قیره زۆر به‌ته‌مه‌نه. هیوادارم ئه‌مشه‌و بمرێ، ئاخر ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئاواتییه‌تی. ئه‌وه چ بوو؟! هه‌ر له‌خۆڕا وه‌بیر په‌ڕگار و هێڵكێش و شتی وا كه‌وتمه‌وه، ئاخر له‌قسان منیش سه‌رده‌مایه‌كی نه‌خشه‌و شتی ئیهیوالانه‌م ده‌كێشاوه. ئێستا كه‌م بینین باشتره یان زۆر بینین؟! هاتووچووه‌كان و كاته پڕبایخه‌كانی بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو زه‌ریاكانی سه‌رده‌مه‌كانی.. ئه‌رێ ئه‌وه چییه ئه‌م هه‌موو كانی كانییه؟! به‌سیه ئیتر! كاتێ باسی گیانسانم بۆ ئه‌كه‌ی له ماچكردنت دڵسارم ئه‌كه‌ی. چاویان ده‌رئه‌هات. ده‌ك بێ به‌ڵابی! ده‌كووژن با بكووژن، له‌وانه‌یه... لێی گه‌ڕێ كاكه كابرا حه‌زی له گوشینه و ته‌واو!
واتاگیان! زۆر سپاس كه كاتی بیركردنه‌وه‌كه‌ت بۆ نوێ كردمه‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رۆشییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ له په‌رۆشییه‌كانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه. هه‌ر بۆیه چاوێك به‌م لاپه‌ڕانه‌شدا بخشێنه. وه‌ره سه‌ر هێڵی خه‌یاڵم و بووزێكم بۆ لێ بده. ئه‌مشه‌ویش له‌خه‌ونتدام. بانی چاو. زۆر باشه. بۆسه‌رێ! نا.. بۆخوارێ! ببووره ده‌تبینم. ئێ ته‌واوه ناتبینم! له خاڵه‌كانمدا بیر ده‌كه‌مه‌وه. براكانی دایكم ناڵێم. مه‌به‌ستم خاڵه‌كانی ناو له‌شی خه‌یاڵمه. خه‌یاڵ خۆی به‌ته‌نهایی بێكه‌س و، بێ ده‌ست و پێیه، هزرینی بۆ نایه، خه‌یاڵ پێم قه‌رزداره، گه‌رمن نه‌بوایه‌م خه‌یاڵ داده‌ڕزا، ئه‌وه من بووم كه‌وا به‌خاڵه‌كانی له‌شی خه‌یاڵم زۆر جار ده‌فكرام و ده‌هزارم و ده‌دركام و ده‌رۆده‌چوام، تا رۆحێ وه‌به‌ر رۆحی بنێمه‌وه. ئه‌و په‌یكه‌ره بێ ناونیشانه‌ی به‌ده‌ست و ته‌شوێی تۆ داتاشراوه، كێ دایتاشیوه؟! با روونتر بێڵێم: كێ دایپۆشی بوو؟! واژۆی كێی له‌بنه‌وه بوو؟!
داهاتووی گه‌وره! ژماره چه‌ند بێ؟ ژماره‌ی ناوێ! بڵێی بۆی ببێ؟! دووڕدوونگی قه‌به! چه‌ند قه‌پاڵه‌بێ؟! به‌قه‌پاڵ نابێ! با به قه‌باڵه بێ؟!
به‌قوربانی دڵه‌ت بم خه‌یاڵه‌كه‌ی خۆم، ته‌پلۆسه‌كه‌ی من، خه‌یاڵی خه‌ڵكی گشت فڕكه‌ی فڕین گه‌یاندنییه عاسمان، كه‌چێ ئه‌نه‌هوو ئه‌تۆش خه‌یاڵی خه‌ڵكی، كوا..! له‌جیات فڕین، به‌قاقای تڕین، ئه‌وهات قوون به زه‌وینه‌وه پان كردۆته‌وه، كه‌س نازانێ كه ئایا ئێسته: قوونت به عه‌رزه یان عه‌رزت به‌قوونه؟!
***
پاشكۆی پشوو
قلی۱۳ ـ هه‌م

په‌ڕی 61 ه‌م
ده‌س پێ ده‌كه‌م. زۆر ناخۆشه. ده‌ڵێن: مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی نه‌خۆشه. له خه‌ڵكی گوندم نه‌بیستووه، داخی گرانم گوندی نیم، به‌ڵام وه‌نده‌ی بزانم و بیستبێتم، لێره‌و له‌وێ گوێم لێ بووه، كه‌وا ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی پاتاڵی نه‌خۆشه هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، شیره‌كه‌ی ده‌ڵێن هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. نامه‌یه‌ت و نابێته ماست.
به‌گومانم. زۆر ناخۆشه. من دڵنیام ئه‌م بۆهاته‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. ئا.. ئا.. به‌چه‌شنێكم.. به جۆرێكم! كه نازانم بڵێم: كه‌چۆنێكم؟! بۆ ده‌نووسم؟! تاكه‌ی ده‌بێ له‌م بزنه رووته نه‌خۆشه چاوه‌ڕوانی ماستێ بكه‌م؟!
ده‌س راده‌گرم. خاڵێكی هێمایی له مێشكمدا دیاری ده‌كه‌م. رۆده‌چم. به‌وخاڵه‌دا ده‌چمه خوارێ.. ده‌چمه خوارێ و هه‌ر تف ده‌كه‌م: تف.. تف.. تف...!!!
هاوار ده‌كه‌م! ده‌گوڕێنم!! به ده‌نگی قوڕگیم ره‌زگ ده‌نگی ناخیم ده‌نێم. سێكس ده‌كه‌م!!!
لۆمه‌م مه‌كه به‌م زوانه دوان ده‌كه‌م. ده‌سته‌واژه‌یه، كاتێك ده‌ڵێم سێكس ده‌كه‌م. له‌راستییا ئه‌مه نرخی ده‌مامكی بوونه‌وه‌ریمه كه‌وا به‌هاداری ده‌كه‌م.
سێكس ده‌كه‌م.. به‌چاوی مرۆڤیم له‌ته‌ك چاوی هه‌ربوونمدا پان پانۆكێ یه‌كی بۆ ده‌كه‌م. سێكس ده‌كه‌م.. به بۆنگری جه‌سته‌ی مرۆڤانیم وه‌گه‌رد مێیینه‌ی هه‌ناوی ده داناییم ده‌ستان وه‌ك داستانێك تێكه‌ڵ ده‌كه‌م.
بیر ده‌كه‌مه‌وه. ده‌نووسم. ره‌ش ده‌كه‌مه‌وه. هه‌ناسه ده‌ده‌م. رۆ ده‌چم. به‌ره‌و خوارێ به‌ڕێگه‌وه‌م. گومان ده‌كه‌م. ده‌گه‌ڕێمه‌وه. زمانی وێنا ئه‌تك ده‌كه‌م، ره‌زگی ده‌نێم! به‌ره‌و سه‌رێ به‌ڕێگه‌وه‌م. جنێو ده‌ده‌م: ده‌تگێم.. ده‌تگێم.. ده‌تگێم...!!!
پێ ده‌كه‌نم. گومان ناكه‌م له پێكه‌نین. به‌بێ گومان له پێكه‌نین، پێ ده‌كه‌نم: ههههههههه هههههههههه ههههههههههه ههههههههههه هههههههههه هههههههه
دوایین دێڕێ ئه‌م بۆ هاته، ته‌نها دڵخۆشی ئه‌منه، ئه‌مه:
شیری "بزنه نه‌خۆش"ی پێكه‌نینی ئه‌منه كه‌وا هیچ كات هه‌ڵناگه‌ڕێ، ده‌بێ به‌ماست، ده‌مه‌یێ!
***
پاشكۆی پشوو
قلی 9 ـ و 10 ـ و 11 ـ و 12 ـ هه‌م
وێڕای سڵاو له هاوڕێیانی خۆشه‌ویستی كونه كورد
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش براده‌رێك له ژێر ناوی "هه‌ڵۆ" هاتبوو له به‌شی بۆچوونه‌كانی كونه كورد دا، به‌شێك له دوایین بابه‌تی وێبلاگه‌كه‌ی خۆی دانابوو و رۆیشتبوو. منیش كه چووم سه‌ردانی وێبلاگه‌كه‌یم كرد ـ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و براده‌ره كه یه‌ك دێڕی نوسراوه‌كانی منیشی نه‌خوێندبۆوه و پێی وا ببوو كه بابه‌ته‌كانم هه‌مووی قسه‌ی قۆڕن ـ من زۆربه‌ی بابه‌ت و بۆچوونه‌كانیم خوێنده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وێبلاگی ئه‌و براده‌ره جگه له سازكردنی پانتاییه‌ك بۆ ئاژاوه گێڕی و به‌شه‌ردانی نه‌ته‌وه جیا جیاكانی نێو ئێران ـ ئێرانى داگیركه‌ر ـ وه‌ك: تورك و فارس و كورد و... هێچ شتێكی شیانی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو. هه‌ر بۆیه منیش به‌پێویستم زانی بۆچوونێكی وه‌ك ئه‌و بۆچوونه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ بنووسم:
"ئه‌رێ كا هه‌ڵۆ ئه‌م هات و هاواره چییه سازت كردووه؟
كاكه ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده بێكاری؟
سه‌ری خۆت خۆشت ده‌زانی ده‌ڵێی چی؟
ئه‌وه دووسێ ساعه‌ته كه سه‌یری وێبلاگه‌كه‌ی جه‌نابت و ئه‌و بۆچوونانه‌ی بۆ جه‌نابت هاتوون ده‌كه‌م، كه‌چی به‌داخه‌وه هیچ شتێكی سه‌رنج راكێشی تێدا نه‌بوو ، جگه له كۆمه‌ڵێك بێ رێزی كردن به‌م و به‌و و قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق و...
به‌قسه‌ی كاكی خۆشت ده‌كه‌ی، واز له‌و قسانه بێنی له هه‌مووی باشتره، چوونكه به‌ڕاستی ته‌پی لێ ناپێكی و ته‌نیا بای زگتان خاڵی ده‌فه‌رموون!
تكایه جارێكی دیكه سه‌ردانی وێبلاگه‌كه‌ی من مه‌كه‌ن، چوونكه ئێوه شایانی ئه‌وه‌نده وه‌ڵامه‌ش نه‌بوون كه بۆم نووسین...
تڕحێو بۆ ئێرانی بوونه خاوێنه‌كه‌شت... "
ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی مام هه‌ڵۆ:
"سلاو
زور به داخه وه م له وه ی که هاتم سه ردانی ئه و ویبلاگه پر له قه سه ی قور و گه مه ی توم کرد تو هیشتا نازانی قه سه بکه ی دی ویبلاگ ده نووسی پیشم وانیه
ئه وه نده تیگه یشتویت هه بیت رای من پاک که یه وه
تو هاتوی سه ر دانی ویبلاگی منت کردوه بی هیچ بلگه یکی ئه و همو قه سه ی قور و جوینت پیی داوم . کاکی خوم ئه گه ر ده زانی من نازانم هیچ شه تیک بنووسم تووش نازانی ته نانه ت ده گه ل هاو زه مانی خوت قه سه بکه ی ؟ ده کرا بی خویندنه وه تازه سه ردانی من نکه یه وه .پیشت به لیم تو نازانی نه غه ده له کوی یه
و خه لکی ئه و ناوچه یه چ ده کیشن ؟ زور به داخه وه . به راه ستی به داخه وه م
ئیتر چ نالیم و کامنتی تووش پاک ناکمه وه
با دوستان بو خویان سه یری تو و ویبلاگی من بکه ن
بژی کوردستان "
به‌ر له‌وه‌ی درێژه‌ی قسه‌كانم بده‌م، با تێبینییه‌كتان حه‌رز كه‌م
تێبینی: ئه‌و مام هه‌ڵۆیه كه پێم وایه زۆری حه‌ز له قوون دانه چووبوو له به‌شی ویرایشی بۆچوونه‌كانی دا بۆچوونه‌كه‌ی منی ده‌سكاری كردبوو و ئه‌و به‌شه‌ی پێوه زیاد كردبوو، ئه‌وه:" ئاخر ئه وه چیه نووسیوته قونده ر
برو بو خۆت بمره" ئه‌وه‌ی پێوه زیاد كردبوو.
ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنج بده‌ن وشه‌ی" ئه وه " و " قونده ر " رێك به‌و فۆنته نووسراوه كه بۆ وه‌ڵامی بۆچوونه‌كه‌ی من كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه، بۆ ئاگاداریتان كه‌سێك فۆنتی كوردی نه‌بێ و به فۆنتی فارسی كوردی بنووسی هه‌ر پیتێك له‌په‌نای"ه" دابنێ ئه‌و پێته به پیتی "ه" وه ده‌چه‌سپێ و كابراش بۆ ئه‌وه‌ی پیته‌كانی پێكه‌وه نه‌چه‌سپێ ناچاره وه‌ك براده‌ر هه‌ڵۆ فاسله‌یه‌ك بخاته ((نێوان پێتی "ه" و پێتی"و")) و ((نێوان پیتی"ه" و پیتی"ر")) ئه‌گه‌ر فاسله‌ی نه‌خستبایه‌ته به‌ینیان وشه‌كان ئاوا ده‌نووسران"ئه‌وه" و "قونده‌ر". مام هه‌ڵۆ من وشه‌ی" قونده ر" به دوو "وێ" ده‌نووسم، یانی ئه‌گه‌ر پێم گوتبایه‌ی قوونده‌ر ئاوام پێ ده‌گوتی: ق"وو"نده‌ر! ئه‌م قوونده‌ره‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و "قونده ر " ه‌ی جه‌نابت زۆر لێك جیاوازن.
هه‌ر وابێته‌وه.. ئه‌گه‌ر جه‌نابت له هه‌مووی ئه‌م نووسراوانه‌ی كونه كوردی مندا، یه‌ك وشه‌ی"چییه"ت دۆزییه‌وه كه به یه‌ك "یێ" نووسیبێتم، یانی وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابت:" چیه " م نووسی بێت، شه‌رت بێ ده‌ڵێم گووم خوارد و له‌گه‌ڵ جه‌نابتم پێ ناكرێ.
هه‌روه‌ها من قه‌ت بزوێنی ژێر "ڕ"ێ و بزوێنی سه‌ر "ۆ"م له‌بیر ناچێ و دیسان ئه‌گه‌ر شتی وات دۆزییه‌وه له خزمه‌تت دام.
كه‌ره‌گیان ئه‌گه‌ر ئه‌من ئه‌وشته‌ی جه‌نابت به نووسراوه‌كه‌ی منه‌وه‌ت زیاد كردووه ـ م بنووسیبایه ئاوام ده‌نووسی: "ئه‌خه ئه‌وه چییه نووسیوته قوونده‌ر بڕۆ بۆخۆت بمره"
نه‌ك وه‌ك تۆ:"ئاخر ئه وه چیه نووسیوته قونده ر برو بو خۆت بمره"
جا ئه‌وجار با بچیینه سه‌ر به‌شی سه‌ره‌كیی باسه‌كه‌مان:
كاكه فارس نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه، فارسیش زمانێكی خۆشه، زمانێكی ناسكه، هه‌ندێك شاعیری فارس هه‌نه وه‌ك: وسێن په‌نایی، سه‌ید حه‌لی ساڵحی و زۆراب سپێری، و شاملوو و فه‌رووغ و ... شێعری ئه‌وه‌نده خۆشیان هه‌یه به‌ڕاستی هه‌ر قوڕیان پێوه‌داوه!
دیاره كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه، له‌هه‌مانكاتیشدا زمانی كوردیش زمانێكی خۆش و ناسكه و هه‌ندێك شاعیری كوردیشمان هه‌نه وه‌ك: په‌شێو و شێركۆ و قوباد و هێمن و مارف و سواره و... كه به‌ڕاستی شێعری ئه‌وه‌نده خۆشیان هه‌یه هه‌ر باشه حینسان له خۆشیان ناشبوورێته‌وه!((ئه‌م به‌شه‌م وه‌ك مه‌ززه‌ی دانیشته‌كه‌مان هێنایه‌وه)).
ده‌ی باشه به‌وه‌نده مه‌ززه‌یه قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ین و، با له‌وه زیاتر كارمان به زمانی كوردی و فارسی و شێعری و ئه‌ده‌ب و كولتووری ئه‌و دوونه‌ته‌وه لێك جیاوازه نه‌بێ و، پێوه‌ر و پێوانه‌ی پێك هه‌ڵسه‌نگاندنیان وه‌لا بنێن و بچینه سه‌ره ئه‌و باسه‌ی كه هه‌ندێك به‌ناو كوردی له‌خۆ بێگانه‌ی، بێگانه په‌ره‌ست ـ سه‌رلێشێواوی گێره شێوێنی خۆفرۆشی خۆدۆڕاوی خۆبه‌كه‌م زانی وه‌ك قاڵاو هه‌ڵۆ ـ بوونه هۆی ورووژاندنی من و ناچاریان كردم "پاشكۆی پشوو"ی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر بنووسم:
كاكی خۆم باس له زمان و ئه‌ده‌ب و كولتوور و ناسنامه‌ی كورد و فارس و نه‌ته‌وه جیا جیاكانی دیكه‌ی دنیا، ئه‌وه‌نده شتێكی سووك و سانا نییه كه بكرێ به یه‌ك دوو جار چه‌له‌حانێ به ئه‌نجامێكی وامان بگه‌یه‌نێت كه بتوانین به دڵنیاییه‌وه به‌ردێكی له‌سه‌ر دابنێن و ئیتر ته‌واو!!! نا..! شتی وا نییه! به‌ڵام ده‌كرێ هه‌ركه‌سه و روانینی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كورت كراوه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس بكات و درێژدادڕییه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه بۆ پسپۆڕانی ئه‌وبواره ـ كه پێم وانییه ئه‌و براده‌ر هه‌ڵۆیه له‌و قه‌لانه‌بێت!
گیانیله منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر به‌كورتی ده‌مم له‌و بابه‌ته وه‌ردابێت و قسه‌یه‌كم كردبێت ئاوا ده‌ڵێم: مامه له خۆ بێگانه‌كه‌م مام قاڵاوه هه‌ڵۆ به‌ڕیزه‌كه‌م! پێمان خۆش بێ و پێمان ناخۆشی بێ، ته‌واوی گۆی زه‌وین به‌سنوور دابه‌ش كراوه، هه‌زار ساڵیش هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین و قسه‌ی رۆشن ته‌ڕه‌ماشانه بكه‌ین و بڵێین: ئێمه باوه‌ڕمان به سنوور نییه و ئێمه ئینسانێكی كوردێكی ئێرانین و ئینسانییه‌تمان فه‌ڕزتره به‌سه‌ر كوردایه‌تیمان.. نایخوات و گووخواردنه و ته‌نها قسه‌یه‌كی ئیدئالی جوانی قوڕمان كردووه و هیچی تر!!!
ئه‌وه له‌وه...
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێمان خۆش بێ و پێمان ناخۆش بێ، بست به بستی ئه‌م گۆی زه‌وینه له زمان و كولتوور و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێك هاتووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئازاتر بوون و زووتر وه‌خۆ كه‌وتوون بسته خاكێكیان بۆخۆیان دیاری كردووه و باش یان خراپ، مه‌نتقی یان نامه‌نتقی، په‌ڕۆیه‌كیان به‌ناوی ئاڵا هه‌ڵداوه و ناوێكیان بۆ بسته‌خاكه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵبژرادووه و به‌كه‌یفی گونی خۆیان دانیشتوانی ناو خاكه‌كه‌ی خۆیان ده‌به‌ن به‌ڕێوه.
منیش لێره دا وه‌ك زۆر كه‌سی دیكه ده‌ڵێم: سنووره گواوییه‌كه و ئاڵا شڕه‌كه و بسه‌خاكه بێ ئه‌مه‌كه‌كه‌ی خۆم ناده‌م به‌هه‌زار سنوور و ئاڵا و خاكی زێڕینی گه‌لانی تر!!! و حازرم دیكتاتۆڕی خودی بمچه‌وسێنێته‌وه نه‌ك دیكتاتۆڕی بێگانه، ئاخر دیكتاتۆڕی خودی كلكی له‌به‌ر ده‌ستی خۆماندایه به‌ڵام دیكتاتۆڕی بێگانه كلكیشی له‌به‌ر ده‌ستمان بێ، هێكه‌كه‌ی بۆ خودییه‌كه‌یه‌تی و جیقنه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ده‌بێ!
كاكی خۆم نه‌ته‌وه‌ی فارس و وڵاتی ئێرانیش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه كاتی خۆی به‌كه‌یفی گونی خۆی و به‌پێی سه‌ركه‌شییه زیاده خوازییه‌كانی خۆی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ندێك له ویشكاییه‌كانی ئه‌م گۆی زه‌وینه داگرتووه و په‌ڕۆیه‌كی به‌ناوی ئاڵا و ناوێكی به‌ناوی ئێران بۆ چوارچێوه پڕ له داگیر كارییه‌كه‌ی خۆی دیاری كردووه و ئێستاش كه گوڵۆڵه‌ی كه‌وتۆته لێژی ئه‌ویش ناچاره وه‌ك زۆربه‌ی وڵاته داگیر كه‌ره‌كانی مێژوو ـ كه ده‌ست له گونان درێژتر نه‌ته‌وه جیاجیاكانیان لێ جیا بوونه‌وه ـ له‌سواری كه‌ری یه‌كپارچه پارێزی بێته‌خوارێ و، كورد گوته‌نی: "كشه كشه پۆپه شۆڕه، روومان پێ دای روودار مه‌به، ده‌نا ده‌تگێین ئه‌له‌و دۆڕه"
له یه‌ك ره‌سته دا:
قسه هه‌زاره و یه‌كی به‌كاره:قوز و قوونت خڕكه‌وه... "هه‌ڵۆ"ی زۆڵه كورد!!!
***
په‌ڕێ 60 ه‌م
رووبه‌روو، رووبه‌یه‌ك، دانیشتووین. تۆ هاوته‌مه‌نی دڵه‌خورپه‌یه‌كی تازه‌زاوی بێ هۆی و، من له‌ناو بازنه قه‌ترانییه‌كه‌ی گلێنه‌تا به‌دوای ته‌مه‌نی بزرماوی خۆما ئه‌گه‌ڕێم.
سازگار دوایین وانه‌ی فێربووی خۆی فێرم ئه‌كا: دۆخی ره‌قی بریتییه له:... دۆخی شلی بریتییه له:... دۆخی هه‌ڵمی بریتییه‌له:...
بۆ وێنه دایكم گۆشتاوی وه‌سه‌ر ناوه، قابڵه‌مه‌كه‌ی دۆخی ره‌قییه، گۆشته‌كه.. نازانم ه‌ی چ دۆخێكه! به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی ه‌ی دۆخی شلییه. كاتێك له‌سه‌ر ئاگر گۆشتاوه‌كه ئه‌كوڵێ، ئاوه‌كه له دۆخی شلییه‌وه ئه‌چێته دۆخی هه‌ڵمی.
ئه‌ی مامۆستا بۆنه‌كه.. بۆنه‌كه‌ی گۆشتاوه‌كه ه‌ی چ دۆخێكه؟!
چاوه‌كانم.. بابڵێین: فرمێسكیان تێ زاوه. ده‌ترسم له‌جیات دوان، له‌كاتی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وه‌ڵام، هه‌ركه بڵێوه‌كانم لێك بڵاوبكه‌م، قوڵپاوی خوێنت بۆ بچڕم.
سازگار لێوڕێژی گریانه، ئه‌منیش.. ئه‌منیش بابڵێین: هێشتا نه‌باریوم.
رووبه‌ڕوو، رووبه‌یه‌ك، دانیشتووین. تۆ له ته‌مه‌نا هاوتای منی و من له ته‌مه‌نا هاوته‌مه‌نی تۆم. تۆ له‌ناو چاوه‌كانی من.. پێ ده‌چێ به‌دوای وه‌ڵامی دۆخی بۆنی گۆشتاوه‌كه‌ی دایكت دا وێڵ بیت و، ئه‌من له‌ناو چاوه‌كانی ئه‌توویا، بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌ریای میهره‌بانیی چاوه‌كانت دا نوقم نه‌بم، به‌دوای به‌له‌مه قه‌ترانییه‌كه‌ی گلێنه‌تا ئه‌گه‌ڕێم. چ نابینم!
***
((هاوساری نوێی "بۆهات"ه‌كانم))
په‌ڕی 58 ه‌م و 59 هه‌م
سه‌ره‌م به‌ره‌و به‌رم به‌رده‌ده‌مه‌وه. به‌هه‌ردووك پێ له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی رابردووم قوت بوومه‌ته‌وه. دوور ئه‌ڕوانم. به‌هه‌ر دووك قلی موقراییم له‌سه‌ر هێڵێكی تری ئاسۆیی داهاتووم داده‌وه‌زمه خواره‌وه.
ئه‌وه منم.. هههههه، كه به هێورییه‌كی حه‌كه‌دارانه‌وه‌ی تووڕه‌ییمه‌وه، له‌ناوه‌ندی هێڵه‌كانی ئاسۆیی منی رابردوو و هێڵه‌كانی ئاسۆیی منی داهاتوو، له‌سه‌ر شاده‌ماری هێڵێكی ئاسۆیی بێ گیان به‌ناوی هه‌نووكه وێستاوم.
هه‌نگاو ئه‌نێم. هه‌ر هه‌نگاوێكم كه لێ جێ ئه‌مێنێ، جوێنێكی خه‌مڵاوی گورچووبڕ ـ كه تازه به‌تازه هه‌ر خۆم میدالیای مه‌زنایه‌تیم پێ به‌شیوه ـ به‌م شێوه‌یه به ناخ و هه‌ناوی ده‌خۆمی داده‌ده‌م: هه‌ی بوونه‌وه‌ری له بجووڵ بوو! نه‌كه‌ی، تووڕه‌یی و خۆشحاڵی به‌سه‌ر "بۆهات"ه‌كانت دا زاڵ نه‌كه‌ی!!! كه تووڕه‌یی و خۆشحاڵی له قێزه‌ون ترین ئاكاره‌كانی بوونه‌وه‌ریته.
هه‌ر هه‌نگاوێك كه جێ دیڵم، هێڵێكی ئاسۆیی ـ وه‌همی و، گریمانه‌یی ـ بمریی رابردووم جێ ئه‌هێڵم.
هاوكات له‌گه‌ڵ جێتڵینی هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كانی رابردووم، هێڵه گریمانه‌ییه وه‌همییه‌كانی داهاتووشم لێم ده‌كشێنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بازنه‌یه‌ی گه‌ردوون من هه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵئه‌بڕم و جێ ئه‌هێڵم و جێ ئه‌مێنم.
جێ ئه‌هێڵم، هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كانی رابردووم جێ ئه‌هێڵم و هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه بمرییه‌كانی داهاتووشم جێم ئه‌هێڵن.
گوێ گره: كاتێك پێده‌شتم له‌به‌رده‌مه و هه‌نگاو هه‌ڵده‌بڕم، هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه‌كان زۆر به ئه‌سپایی لێم دوور ده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ر بۆیه خۆشیشم ده‌وێن. به‌ڵام كاتێك به‌ره‌و هه‌وراز هه‌نگاو ئه‌نێم، دڵه خورپه‌مه، نازانم، خۆشم بوێن یان نا؟!
كاتێك به‌ره‌و هه‌وراز پێ ئه‌نێم، به هێورییه‌كی حه‌كه‌دارانه‌وه دڵ به‌وه خۆش ده‌كه‌م كه جار له‌گه‌ڵ جار له هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستم نزیكتر ده‌بمه‌وه. هه‌رواشه. نزیگ ده‌بمه‌وه.. نزیك ده‌بمه‌وه..! نزیك.. نزیك!
ئاخ...! بۆ ئاوا به‌پڕتاو لێم دوور كه‌وتییه‌وه ئه‌ی هێڵی ئاسۆیی نه‌گریس؟! بۆ؟! بۆ...؟! بۆ؟!!!
بۆ وا به‌پڕتاو و به‌بێ ره‌حمی؟! ئاخر مه‌گه‌ر تۆ هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستی من نه‌بووی؟ من تازه به‌تازه گه‌یشتبوومه دووهه‌نگاویت، ده‌مهه‌ویست بۆ چركه‌ساتێك ـ بۆ جارێكیش ئه‌گه‌ر بووبێ ـ هاوكات هه‌م پێم له‌سه‌ر هێڵی ئاسۆیی مه‌به‌ستم و، هێڵی ئاسۆیی بمریی هه‌نووكه‌م دانابێ!
ئاخر بۆ؟! بۆ وا به‌خێرایی لێم دوور كه‌وتییه‌وه؟!!!
له‌هه‌ورازه‌وه به‌ره‌و نشێو پێ ئه‌نێم. هێڵی ئاسۆیی له‌ولایه. له دووره‌وه‌یه. ناوێرم سه‌رم هه‌ڵبڕم و بڕوانم پێیا. ئاخر ده‌ڵین: له هه‌ڵدێرا ده‌بێ چاوله‌به‌ر پێ بێ. كارم به "ده‌ڵێن"ه‌كان نییه! من هه‌ڵدێرم زۆر خۆش ده‌وێ، له پێده‌شتیشم خۆشتر ده‌وێ، ئاخر پانتایی هه‌ڵدێر هیچ كات هێڵی ئاسۆیی نه‌بووه و، ناشی بێ! پانتاییه‌كی خۆشه‌ویسته هه‌ڵدێر. خۆشم ده‌وێ.
به‌ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم. به‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌ڵدێرا، به‌رو نشێو پێ هه‌ڵئه‌بڕم. به ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم، نایڕه‌نجێنم. خۆشم ده‌وێ.
ئه‌وه منم.. هههههههه، به‌سه‌ر بازنه‌ی گه‌ردوون دا هه‌نگاو ده‌نێم و له رۆیشتن ناسڵه‌مێمه‌وه. ناوه‌ستم و هه‌ر ده‌ڕۆم. ته‌نیا دڵم به‌وه‌نده خۆشه گه‌ر هێڵه ئاسۆییه گریمانه‌ییه بمرییه وه‌همییه‌كانی به‌رده‌مم لێشم هه‌ڵێن و تخووبیشم نه‌كه‌ون، ده‌زانم كه رۆژێ، كاتێ، سه‌رده‌مێ به‌سه‌ریانا تێپه‌ڕ ئه‌بم و جێ پێی خۆم جێ ئه‌هێڵم. من دڵنیام! ـ هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن: دڵنیایی پێشه‌ی گه‌مژه‌گه‌له ـ به‌ڵام من دڵنیام، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بازنه‌یه گشت هه‌ڵات هه‌ڵاته‌كانم و خۆ ره‌تاندنه‌كانم و به‌دوای ئاسۆداچوونه‌كانیشم به‌فیڕۆ چووبێ، یه‌ك شتم به‌فیڕۆ نه‌داوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له‌گه‌ڵ هه‌رجارێكی هه‌نگاونانه هێورییه حه‌كه‌داره‌كانی تووڕه‌ییم، ژماره‌ی جێ پێكانم زۆرتر ئه‌بن و ...
به‌ڵێ! دڵم به‌وه‌نده خۆشه له‌سه‌ر ئه‌م بازنه پڕ له دووپاته‌ییه‌دا من.. له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه بازنه‌ییه پڕ هێله ئاسۆییه وه‌همییه گریمانه‌ییه بمرییه دووپاته‌ییه‌دا، جێ پێكانم جار له‌گه‌ڵ جار ژماره‌یان زیاتر و تۆختر ده‌بێ و زه‌مه‌نێكیش دێ كه جێ پێكانم ده‌بنه "هه‌رمانه‌ره‌و" و "به‌شدار"ه‌كانی داوی ئه‌من، بۆ گه‌یاندنی گاڕان و ڕان و مێگه‌له‌كه‌ی خۆیان به هه‌رمان، به‌سه‌ر هه‌مان "هه‌رمانه‌ره‌و"دا تێپه‌ڕ ئه‌بن كه‌وا ئه‌من جه‌سته‌ییم كردۆته خۆڵه‌مڕه!
***
پاشكۆی پشوو
قلی 7 ـ و 8 ـ ه‌م
وەرگێڕانی هۆنراوەیەکی بەرزی وسێن پەنایی بەکەیفی خۆم
(بەشی یەکەم)
چیرۆکی کەسێ کە چ کەس نەو
رێزگرە! درم!
گوڵم!
کەمەسرینانە خوێن‌بایی تەمەن‌ی تێپڕاوی منە!
میراتی من!
نەوەک بە تیروپشک و زەختی باو!
بەجارێ گشت لە مشتماتەدەر
کەگەر بەناوی چاوی جوانی تۆوە تۆمار ببن!
بەئاگر و گڕی بڵێسەسای موبارەکی جگەرەی نامەبارەک
بەهێڵی خێچ و خواری قوڕینەخوێنی خێڵی دوورە دیرۆک
مووروو مووروو کراوە
کەس دەستی لێ نەداوە!
ئەمە سەربردەی زارۆیەکە کە بەنووکی کلکی پێ
چ گا چەچەی نەگەی بەچڵووکی چ ئامانجێ!
گشت شەو شەونخوونی نانەبوو
چەنێ و چلۆنی نەئەزانی دری!
برسێتێ چ کوو بڕست و مەرجی مانی بوو
ئوو ئەمەش بڕاوی خێڵی میهرەبانی بوو
کەواتە بگریەمن! بەناسکی!
(به‌شی دووهه‌م)
به دڵێكا بگریه كه ئه‌گریا
به‌بان هه‌سپی به‌راوه‌ژووی په‌ڕاوی دۆیینی زه‌مه‌نیا
كه له سه‌مفۆنیای شكۆداری خشته‌ی زه‌رب،
له‌ته‌ك هاوپۆلییه‌كانیا،
تێی ئه‌چریكانده بیركاری:
دوو كه‌ڕه دوو، ئه‌كاته چوار
سێ كه‌ڕه سێ ...
چوار كه‌ڕه چوار ...
پێش كه‌ڕه پێش ...
شه‌ش كه‌ڕه شه‌ش ...
له یازده ساڵیا به‌سه‌ری تراشراو و
به پاڵتۆیه‌ك كه له ژنۆكانی ئه‌گوزه‌ریا،
پای نایه دنیای شكۆداری پێڵاو و،
به بۆنی كۆته‌ره‌ی ته‌ڕی نه‌گڕكر و نه‌وت و حاره‌قه‌ی گه‌نی گه‌نیاگه‌وه سه‌ری ئه‌نیایه‌وه
به‌ڵێ! درم!
گوڵم!
ئه‌م ئه‌سرینانه هۆنبایی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاوی مه‌نه‌س
میراته لۆمن!
سه‌ربرده‌ی مرۆیه‌ك كه خولیای په‌ڕاو دۆنادۆن و داگیری كردگه!
له بۆ ئه‌وه‌ی، بزانم و بزانم و بزانم ...
به‌جارێ
وه‌لام نییا سۆزی ئایانه‌م و،
بێشكه‌كه‌م به‌ته‌واوێتی و،
ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا له فه‌رامۆشیا
گه‌ماڵی چه‌رمگی پارێزه‌رم!
ده‌چووم و ئه‌چووم و ده‌رۆیشتم ...
له په‌ڕێ، بۆ په‌ڕێ!
له روخساری، بۆ روخسارێ!
له شارێ بۆ شارێ!
له‌ژێر ساباتی ئاسمانی نیشتمانێ كه‌وا
ته‌نیا نه‌مانیان
به‌یه‌كسانی دابه‌ش ئه‌كرد!
ئۆباڵی خۆمیان ده‌گرم
به‌خڕی و
به حورمه‌تی هه‌رێمی رێزاری چاوی جوانی تۆ،
مووروو موورووی ده‌كه‌مه‌و به ئاگر و گڕی بڵێسه‌سای مه‌باره‌كی جگه‌ره‌ی نامه‌باره‌ك
كه‌وا بێ وچان له‌به‌رێكیان بڵاوئه‌كا قل به قلی هه‌ناسگه‌كانی سییه‌كانم!
لۆوه‌ی ژماره‌ی پێچه‌وانه
ده‌ستی پێ كردبێ
به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه بێ ئامانجگه‌یه!
له وته‌یه‌ك، بۆ وته‌یه‌ك و،
قل به قل مردم
به‌م ئاماجه بێ ئامانگه‌یه‌دا !
***
په‌ڕی 56 و 57 ه‌م
سه‌رم داده‌خه‌م و بیر ئه‌كه‌مه‌وه.. بیر ئه‌كه‌مه‌وه! له سووچێكی نادیاری كاسه‌ی سه‌رمدا، هه‌ست به به‌سته‌ڵه‌كێك ده‌كه‌م، هه‌ست به كه‌ڵه‌كه بوونی پاشماوه‌كانی بیرێكی بۆگه‌نی ترسه‌نۆك ده‌كه‌م، نازانم پێی بڵێم: بیر؟! یان: بیره‌وه‌ری؟! له‌وانه‌شه بكرێ پێی بڵێم: روانینه چه‌په‌ڵێكی گه‌مژانه‌ی به زۆره‌ملی له مێشك ئاخنراو! ئا.. ئه‌وه‌یان باشه: تێ ئاخنراو!
بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم ده‌كه‌مه‌وه. ئا.. با بیرێكیان لێ بكه‌مه‌وه! نا.. بۆ به‌س بیر له تێ ئاخنراوه‌كانی ناو مێشكم بكه‌مه‌وه؟! ئه‌ی تێ ئاخنراوه‌كانی دڵم و رۆحم و جه‌سته‌م چی؟ ئه‌وان چیان لێ بێ؟ چیان لێبكه‌م؟ ئه‌ی كه‌ی بڕیارئه‌ده‌ی ئاوڕێكیش ده‌وان بده‌یه‌وه؟! جارێ لێگه‌ڕێ! جارێ ده‌بێ ئه‌و خودانی گه‌مژه‌ییه.. واته:مێشك ـ به‌گشت سوپا‌و و هێزه‌كانی ده‌ناخی ده‌خۆم سه‌ركۆنه‌ی‌كه‌م، هێرشگه‌ی‌كه‌م، دابڕمێنم، گسكی بده‌م و سه‌له پێشه‌ی كه‌م! ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاو و دوا هه‌نگاوی منی نوێیه!!! منی توێیه، منی توێ توێیه! ده ده‌ی! ده ده‌ی!!! ده زووكه ده‌ی!!! ده ده‌س پێ بكه ده‌ی!!!
سه‌برێكم لێ بگره واتا! سه‌رم لێ تێك مه‌ده واتا! ئه‌ها...! چم گۆ؟! گۆتم واتا! واتا؟؟؟! وه‌ش ئامای واتا! واتا گیان! ده‌مێ بوو ده‌ناو دێڕه‌كانما ده‌رنه‌كه‌وتبووی؟! ده‌مێ بوو ده‌نه‌ی دنیای ده‌مامك دۆزی دێڕه‌كانمت نه‌دابوو!؟ وه‌ش ئامای واتا! وه‌ش ئامای!
ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! دڵم ده‌رهات ده‌نه‌م بده! زووكه واتا ده‌نه‌م بده! ئه‌م گه‌مژگه‌یه: واته میشكم ـ ئازارم ده‌دا! ئازار..! تێ ده‌گه‌ی؟!
چه‌می چه‌مه‌كانم گه‌لێ ده‌مه بۆ چه‌لێكیش جۆگه‌له‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیتووه! ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده! پێده‌شته‌كانی خوارووی چه‌می چه‌مه‌كانم قاقڕ بووگن، له ره‌نگ چووگن، خولیای دڵۆپێك ئاو به‌جارێك له خه‌و و زینده‌خه‌وی كردووگن!
ئا..خ واتا!!! ده‌روێش نێره‌كه‌ر!!! بۆكوێم ئه‌به‌ی؟!! بۆ كوێ؟! تۆ له‌جیات ئه‌وه‌ی ده‌نه‌م بده‌ی، پیلت گرتووم و راكێشم ئه‌كه‌ی!؟ ده ده‌ی! ده ده‌ی! ده‌نه‌م بده!!! تۆچ لێمانی یاخی بووگی؟ توویچ لێمان بێزار بووگی؟ تۆیچ لێمان مانگ بووگی!؟ ده‌زانم.. ده‌زانم! ده‌نه دانی بێ ده‌مامك، دڵ و ده‌روونی گه‌ره‌كه. ده‌زانم.. ده‌زانم!
واتا گیان، به‌دڵی خۆتكه! هیچ كات رێ نه‌ی، داواكانم بۆ ده‌نه‌دانم ده‌نه‌ت بدات! هیچ كات! رێگه نه‌ی! نا.. رێ نه‌ی! به‌گۆڕی بابی خێومه‌وه! گه‌ر خۆم حاڵم خاوێن بوایه، تێ ئاخنراوه‌كانی مێكشی ده‌خۆم، دانه دانه ده‌بژاردن و ده‌هه‌ڵده‌بژرادن!
واتا! له‌بیرت ماگه ؟ كه پێت وتم: ته‌داره‌ك بێ، مه‌باره‌ك بێ، وا له مێشكت ئاخنراوه، ئه‌سته‌مه هه‌روا رزگارت بێ!
***